كازمی كوژرانی به‌ناو جێگرى خه‌لیفه‌ والی ‌عێراق له ڕێكخراوى داعش راگه‌یاند

ئەمنی
  • 28-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند، به‌ناو جێگری خه‌لیفه‌ و والی رێكخراوی چه‌كداری داعش له‌ عێراق كوژرا.
    مسته‌فا كازمی له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌، رایگه‌یاند،"گه‌لى عێراق گه‌ر به‌ڵێنێك بدات به‌ڵێنه‌كه‌ى دێنێته‌ دى، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڵێنماندا تۆڵه‌ی توند له‌ گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان بكه‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تی هه‌واڵگرییدا له‌لایه‌ن قاره‌مانه‌كانمان ئه‌و به‌ڵێنه‌یش جێبه‌جێكرا به‌كوشتنى سه‌رۆكی گروپی شه‌ڕخواز،یان وه‌ك چۆن ناوى له‌خۆى ناوه‌"جێگری خه‌لیفه‌ و والی عێراق له‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش،ئه‌بو یاسر عیساوی".