بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،ئهمڕۆ پێنجشهممه،لهگهڵ بهشر خهساونه سەرۆک وەزیرانی ئوردن جهختیكردهوه لەسەر پەلەکردن لە جیبەجێکردنی بڕیارەکانی لوتکەی سێ قۆڵی.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لەبەشر خەساونە سەرۆک وەزیرانی ئوردن کە بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا ئەمرۆ پێنجشەممە گەیشتە بەغدا"،وتیشى لە دیدارەکەدا تاوتوێی لێکگەیشتن و هاریکاری دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و گرنگترین دۆسیەکانی جێی بایەخی هاوبەش کرا".
بهگوێرهى ڕاگهیهندراوهكه"ئەوەش خرایەروو کە لە کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان عێراق و ئوردن پێی گەیشتوون کە چەندین بواری جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت لە نێویاندا بازرگانی و ئابوری و بواری وزە و گواستنەوە و تەندروستی و کشتوکاڵ و پەروەردە خوێندن و بواری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری و هاریکاری لە بوارەکانی کەرتی تایبەت و یاداشتەکانی لێکگەیشتن کە لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ کراون لە بوارەکانی تەنروستی و خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی".
وتیشى"هەروەها باس لە هاریکاری سێ لایەنەی عێراق و ئوردن و میسر کرا و وجهختکرایەوە لەسەر پەلەکردن لە جیبەجێکردنی بڕیارەکانی لوتکەی سێ قۆڵی"،روونیشیكردهوه"هەر لەمیانی دیدارەکە حهلبوسى جهختى کردەوە لەسەر بەردەوامی کارو هەماهەنگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئورۆن بە پێی بەرژەوەندی هاوبەش و ئاماژەی بە پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بۆ پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات و کارکردن بۆ لابردنی بەربەستەکان لەرێی دەرکردنی یاسای پێویستەوە".
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ئوردن جهختیکردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەکان و هەوڵدان بۆ پتەوکردنی هاریکاری دۆستانە بەو جۆرەی گەشە سەندن بەدیدێنێت و سڵاوی شا عەبدڵای دووەم پادشای ئوردنی گەیاندە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، حهلبوسیش لەڕێى سەرۆک وەزرانی ئوردنەوە سڵاوی بۆ شا عەبدوڵای دووەم نارد و رۆڵی بەرز نرخاند لە هەڵوێستەکانی لەگەڵ عێراق.