بەغدا – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران رایگەیاند كاری دیبلۆماسی لەعێراق رۆڵی كاریگەری بینی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش. ئەو لێدوانەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی كۆنگرەی باڵیۆزانی عێراق هات كە وەزارەتی دەرەوە رێكیخستبوو و هەر یەك لە سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیبوون. هەر لەو كۆنگرەیەدا عەبادی تەئكیدیكردەوە، هێزە ئەمنیەكان شەو و رۆژ كاردەكەن بۆ راوەدونانی شانەكانی داعش لە شار و ناوچە بیابانیەكان، بۆ سەباندنی ئەمن و ئاسایشیش روبەروی شانەنستوەكانی داعش دەبنەوە، رونیشیكردەوە ناكۆكیە ئیقلیمیەكان وایكرد داعش لەسوریاوە بۆ عێراق بپەڕنەوە. سەرۆك وەزیران وتیشی دەیانەوێت پەوەندییەكان لەگەڵ وڵاتاندا لەسەر ئەو بنەمایەبێت كە تەناول لە كرانەوەیان بەروی ئەوانی دیكەدا نەكەن، رونیشیكردەوە بە سەردوژمندا لە سەر زەوی و لەڕوی دەرونی و ئەخلاقیشەوە سەركەوتن و سەركەوتنەكانیش بە گیانفیدایی شەهیدان و بریندارەكان بەدیهاتن، راشیگەیاند سەرباری ئەوەی ئەم ناوچەیە توانای لە روی ئابورییەوە بەهێزە، بەڵام لەجیهاندا دەنگیان بستراو نییە، ئەو ئامانجەش بە دەستخستنە ناودەستی یەكتری بەدیدەهێنرێت.