به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند، بڕیاردراوه له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان، وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ نوسه‌ران بكرێته بێبه‌رامبه‌ر.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ڕایگه‌یاند" ته‌میمی به‌شی كارگێڕی و دارایی و یاسایی كۆمپانیای گشتی ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیه‌كان و سه‌رجه‌م نۆرینگه پزیشكیه‌كانی ڕاسپاردووه وئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و ده‌رمانی پزیشكی به‌بێ به‌رامبه‌ر، پشت به ناسنامه‌ی یه‌كێتی گشتی نوسه‌ران و رۆشنبیران له عێراق ببه‌ستن یاخود هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ئه‌ندامێتی له‌و یه‌كێتیه ده‌ربخات
وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م نوسه‌ران و رۆشنبیران به‌بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر و ده‌رمانی پێویستی پزیشكی وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكه به‌مه‌به‌ستی زیاترخزمه‌تكردنی ئه‌و چین و توێژه.