به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نامه‌یه‌كی ده‌ستنوسی له شا عه‌بدوڵای دوه‌م پادشای ئوردنه‌وه پێگه‌یشت
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سه‌رۆك به‌رهه‌م له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له به‌شر خه‌ساونه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن به‌ئاماده‌بونی هه‌ردو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئوردن و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات گفتوگۆكرا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن سڵاو و رێز و نامه‌یه‌كی ده‌ستنوسی شا عه‌بدوڵای دوه‌م پادشای ئوردنی گه‌یانده سه‌رۆك كۆمار، له هه‌مانكاتدا سه‌رۆك به‌رهه‌م سڵاو رێزی خۆی ئاڕاسته‌ی شا عه‌بدوڵای دوه‌م كرد له رێگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك كۆمار دوپاتیكرده‌وه له په‌ره‌پێدانی هاریكاری دو قۆڵی نێوان عێراق و ئوردن، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی عێراق به‌گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته بونیادنانی په‌یوه‌ندیه‌كی پێشكه‌وتو له ته‌واوی بواره‌كان له‌گه‌ڵ ئوردن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردو گه‌لی برا و هه‌نگاونان به‌ره‌و فراوانكردنی لێكتێگه‌شتنه هاوبه‌شه‌كان كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه له نێوان هه‌ردو وڵات.
هاوكات سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی كرد به گرنگی چاودێریكردنی هه‌ماهه‌نگی سێ قۆڵی نێوان عێراق و ئوردن و میسر كه بونیادنراوه له‌سه‌ر هاریكاری ستراتیژی هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه و دروستكردنی سیسته‌مێك بۆ ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه‌دا.