به‌غدا-اه‌ع
نوسینگه‌ى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى عێراقى بۆ كوه‌یت ئه‌رێنى بوون.
نوسینگه‌ى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى عێراقى به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ى فه‌رمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئومه‌ى كوه‌یتى بووه،ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م سه‌ردانى شاندى نوێنه‌رایه‌تى عێراقى نییه بۆ كوه‌یت ،هه‌روه‌ها به‌شێكه له‌نه‌رێته دیبلۆماسییه په‌یڕه‌وكراوه‌كان له‌نێوان وڵاتانى برا ودراوسێ".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانى وڵاتى كوه‌یت پێشوازى له‌شاندى عێراقى كراوه له‌نێویشیاندا،مه‌رزوق غانم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئومه،ونه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سوباح میرى كوه‌یت،وجێنیشینى وڵات وسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ووه‌زیرى ده‌ره‌وه".
ئاماژه‌یشیدا"سه‌ردانه‌كه ده‌رئه‌نجامى باشى هه‌بوو،له‌نێویشیاندا داخوازى دواخستنى قه‌رزه‌كانى سه‌ر عێراق له‌ئه‌نجامى داگیركارى سه‌دامى بۆ كوه‌یت ،له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایی ودۆخى ئابوورى وڵاته‌كه‌مان پێى گوزه‌ر ده‌كات".
ڕایشیگه‌یاند"بابه‌تى كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى وه‌زارى عێراقى-كوه‌یتى هاوبه‌ش وتایبه‌ت به‌نه‌خشه‌كردنى سنور كه‌ماوه‌ى دووساڵه په‌كخراوه تاوتوێكراوه،له‌گه‌ڵ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى نوێنه‌رایه‌تى بۆ چاودێرى خێراكردنى ڕێوشوێنه‌كانى حكومه‌ت له‌بوارى وه‌به‌رهێنانى وبازرگانى وبازاڕى ئازادى هاوبه‌ش،وكردنه‌وه‌ى سنورى وشكانه‌یی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى نیشته‌جێى كوه‌یتن ،وئاسانكارى پێدانى ڤیزا بۆ پیاوانى كار وبازرگانه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ".
له‌باره‌ى ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌یش كه‌له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیكرده‌وه"له‌دانیشتنێكى ئاسایی بووه ،كه‌شاندى عێراقى بانگهێشتكرا له‌لایه‌ن ئه‌و عێراقییانه‌ى له‌وڵاتى كوه‌یت نیشته‌جێن وسه‌رۆك هۆزه‌كانى كوه‌یت كه‌په‌یوه‌ندییه‌كى باشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ كوڕى مامه‌كانیان له‌ڕۆڵه‌كانى هۆزه عێراقییه‌كان ،وله‌به‌ر ئه‌وه‌ى دانیشتنه‌كه فه‌رمى نه‌بوو و هۆزایه‌تى بوو بۆیه ئاڵوگۆڕكردنى دیارییه‌كان نه‌رێتێكى عه‌ره‌بى ڕه‌سه‌نه له‌هۆزه‌كان،ودیارییه‌كان بریتی بوون به‌جلى فه‌رمى عه‌ره‌بى".