به‌سڕه-اه‌ع-حسێن عه‌مار
و:سۆما جاف
ئه‌سعه‌د عێدانى پارێزگارى به‌سڕه له‌باره‌ى هاتنى هانده‌ران بۆ نێۆ یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌سڕه له‌كاتى یارى دۆستانه‌یی هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى كوه‌یت ڕوونكردنه‌وه‌ى دا.
عێدانى له‌لێداونێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"ئه‌و كه‌سانه هاتوونه‌ته نێو یاریگاكه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كان گردبوونه‌وه،وهیچ بانگهێشتنامه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌بوونى هانده‌ران نه‌كراوه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌گه‌ر ڕێگا به‌هاتنه‌ژووره‌وه‌ى هانده‌ران بدرایه ئه‌و زیاتر له65 هه‌زار هانده‌ر ده‌هاتنه نێو یاریگاكه به‌ڵام ده‌رئه‌نجام ڕێگادرا به‌هاتنى به‌شێك له‌هانده‌ران كه‌ڕێژه‌یان له‌سه‌دا 25 كه‌متره واته كه‌متر له15هه‌زار هانده‌ر".
عێدانى ڕایشیگه‌یاند"ئه‌و هانده‌رانه‌ى هاتوون هه‌وادارانى تۆپى پێ وهه‌وادارى كلاسیكۆى كه‌نداون له‌نێوان عێراق وكوه‌یت ،وپه‌یامێكى خۆشه‌ویستیان بۆ هه‌موو براكانمان له‌كه‌نداو ئاڕاسته‌كرد به‌وه‌ى هانده‌رانى به‌سڕه هه‌وادارن وپێشوازى له كه‌نداوى 25 ده‌كه‌ن".
عێدانى وتیشى"هانده‌رانى عێراقى باشترین هانده‌رن له‌سه‌ر ئاستى جیهان ووڵاتانى عه‌ره‌بى،چونكه هانده‌رێكى پرۆفیشیناڵه وپشتیوانى هه‌ڵبژارده‌ى كوه‌یتى كرد سه‌ربارى ئه‌وه‌ى یارییه‌كه له‌سه‌ر خاكى به‌سڕه بوو ئه‌مه‌یش په‌یامى خۆشه‌ویستییه له‌هانده‌رانه‌وه نه‌ك ئاژاوه‌گێڕى"،ئاماژه‌یشیدا"بابه‌تى كردنه‌وه‌ى یاریگاكان په‌یوه‌سته به‌شانه‌ى سه‌لامه‌تى نیشتمانى وئه‌م بابه‌ته‌یش ده‌بێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه یه‌كلابكرێته‌وه،وهیوادارین كۆڤید 19 كۆتایی بێت ویاریگاكان دووباره‌ى جمه‌ى به‌هانده‌ران بێت".