باندێكى دزى وبه‌تاڵانبردنى ماتۆرسكیله‌كان ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 28-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    تیمه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان له‌به‌غدا باندێكى دزى وبه‌تاڵانبردنى ماتۆرسكیله‌كان ده‌ستگیركران.
    به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕوونیكرده‌وه‌"پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد هاتووه‌،وتیمێكى كارى تایبه‌ت پێكهێنرا بۆ گه‌ڕان وپشكنین وگه‌یشتن بۆ سێ كه‌س له‌تاوانباران وده‌ستگیركردنیان بۆ ڕێگاگرتن له‌م جۆره‌ تاوانانه‌".
    له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"دوو ماتۆرسكیلى دزراو  ودوو ده‌مانچه‌ى ده‌نگى ده‌ستكاریكراو ،له‌گه‌ڵ كێبڵێكى تایبه‌ت بۆ به‌كارخستنى ماتۆرسكیله‌ دزراوه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌ى به‌كارهێنانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان لاى تاوانباران گیراوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون،وله‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌كان دانیان به‌وه‌داناوه‌ هه‌ستاون به‌دزى وبه‌تاڵانبردنى چه‌ندین ماتۆرسكیل له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى به‌ره‌ى ڕه‌سافه‌ ،به‌به‌شداری چه‌ندین تاوانبارى تر كه‌هێشتا ئه‌ركه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ گه‌یشتن به‌تاوانبارانى دیكه‌.