روبێعى:لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندنى وگه‌یاندن ده‌كه‌ین

ناوخۆ
  • 27-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عه‌لا روبێعى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندنى نوێنه‌رایه‌تى ،دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن ده‌كات،ئاماژه‌یشیدا دۆسییه‌ى گه‌یاندن گۆمانى گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆرى لێده‌كرێت.
    روبێعى له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقییه‌ى ئیخبارییه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"دۆسییه‌ى گه‌یاندن گومانى گه‌نده‌ڵى لێده‌كرێت،ڕوونیشیكرده‌وه‌ سامانى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن بۆ گیرفانى گه‌نده‌ڵكاران ده‌چێت.
    وتیشى،ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن گرێبه‌ستى ئه‌و كۆمپانیانه‌ى واژۆیان له‌گه‌ڵ كردووه‌ ڕاده‌ستى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى نه‌كردووه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ده‌بوایه‌ له‌یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌مساڵى په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن بكرایه‌.
    ئاماژه‌یشیدا ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران گومڕایه‌ له‌ڕاپۆرتى پزیشكى تایبه‌ت به‌سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن وداواى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد تیمێكى پزیشكى ڕه‌وانه‌ى ماڵى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن بكات،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو،نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن سینا پاشگه‌ز بووه‌ له‌پێدانى ڕاپۆرتى پزیشكى به‌سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن.
    دووپاتیشیكرده‌وه‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن هه‌وڵى خۆدزینه‌وه‌ له‌لێپرسینه‌وه‌كه‌ ده‌دات،ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات ویه‌كى شوباتى داهاتوو دۆسییه‌ى لێپرسینه‌وه‌كه‌ ته‌واو ده‌كرێت.
    وتیشى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ساڵى 2019 داواى له‌ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن كرد  قه‌رزى كۆمپانیاكان بگه‌رێنێته‌وه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ كۆمپانیاكان قه‌رزیان له‌سه‌ره‌ وده‌سته‌كه‌ ڕاده‌ستى ناكات.
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو یه‌كێك له‌كۆمپانیاكان نزیكه‌ى 375 ملیۆن دۆلار قه‌رزى له‌سه‌ره‌،وتیشى كۆمپانیاكان خاوه‌ن هه‌ژموونن بۆ سڕینه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان ونوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كان وچه‌ند ڕێكارێكى تر.
    ڕوبێعى به‌پێویستى زانى سیاسه‌تێكى ستراتیژى نوێ بۆ كه‌رتى په‌یوه‌ندیكردن دابنرێت،ڕوونیشیكرده‌وه‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن ڕاپه‌رین ودۆسییه‌كانى گه‌نده‌ڵى ده‌سته‌كه‌ ڕاده‌ستى لیژنه‌ى گه‌یاندنى نوێنه‌رایه‌تى كرد .
    دووپاتیشیكرده‌وه‌ فشارى زۆر هه‌ن له‌باره‌ى سرینه‌وه‌ قه‌رزى هه‌ندێك له‌ كۆمپانیاكان،دووپاتیشیكرده‌وه‌ قه‌باره‌ى فرۆشتنه‌كانى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردن ناڕاسته‌،وژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى ئه‌ردنى هه‌ن چاودێرى فرۆشتنه‌كانى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندكردن ده‌كه‌ن.