بهغدا-اهع
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە،ئهمڕۆ چوارشهممه،رایگەیاند، نامەیەکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کردوە بۆ پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردنەکان، یەکێتی ئەوروپاش تیمێکی شەش کەسی بۆ چاودێکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە کۆتایی ئەم مانگەدا رەوانەی عێراق دەکات.
وەزارەتی دەرەوە لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، بڵاویكردهوه"فوئاد حوسێن، و مارتن ھوس، سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە بەغدا
وجان بێرنارد جێگرهكهى وسهرۆكى نێردهى ڕاوێژكارى سهر بهیهكێتى ئهوروپا لهعێراق.
کۆبونەوە، لە میانی کۆبونەوەکەدا باس لە ھەنگاوەکانی حکومەتی عێراق کراوە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتوەکان بە ئامانجی پاڵپشتیکردن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە و بانگھێشتکردنی شارەزایانی نێودەوڵەتی بۆ چاودێکردنی پڕۆسەکە.
فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەکردوە، حکومەت ئامادەیە سەرجەم پێدوایستییەکانی هەڵبژاردن دابینبکات بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە رەوشێکی ئارام و بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام بدرێت، لەبارەی چاودێرکردنی ھەڵبژاردنەکانیشەوە، نامەیەکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کردوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، مارتن ھوس، سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە بەغدا، پاڵپشتیی یەکێتیی ئەوروپای بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دوپاتکردوەتەوە و رایگەیاندوە، یەکێتیی ئەوروپا پاڵپشتیی دارایی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق تەرخانکردوە.
ئاشکراشیکرد، "یەکێتی ئەوروپا تیمێکی شەش کەسی بۆ چاودێکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە کۆتایی ئەم مانگە رەوانەی عێراق دەکات کە ئەرکەکانیان بۆ ماوەی دو ھەفتە بەردەوام دەبێت".