به‌غدا-اه‌ع-حسێن عه‌مار
و:سؤما جاف
حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران بۆ سعودیه هێشتا له‌ئارادایه،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا كۆمسیۆنى خۆى داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت كردووه.
نازم بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت پێشووتر ئاماده‌یی خۆى ده‌ڕبڕى له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌شه‌شى حوزه‌یران،به‌ڵام كۆمسیۆنى داواى درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى كرد له‌به‌ر هۆكارى ته‌كنیكى".
وتیشى"واده‌ى نوێ كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگى له‌سه‌ر درا له‌ده‌ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو ده‌رفه‌تێك بهكۆمسیۆنى ده‌دات وحكومهتیشى له‌ئه‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشیدایه به‌هاریكارى كۆمسیۆن وده‌زگاكانى دیكه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پاك ودادپه‌روه‌ر".
له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سعودیه نازم دووپاتیكرده‌وه"سه‌ردانه‌كه هێشتا له‌ئارادایه"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"ئه‌م بابه‌ته ملكه‌چى چه‌ندین هه‌نگاوى تر بووه له‌نێویشیاندا ڕێككه‌وتنه‌كان وئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى عێراقى سعودى كهههوڵهكانى چڕكردۆته‌وه لهبهجێگهیاندنى یاداشتنامه‌كان وكاراكردنهوهیان،وله‌كاتى گونجاو‌دا ئه‌م سه‌ردانه ئه‌نجامده‌درێت".