به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،شكستى به‌پلانێكى تیرۆرستى هێنا بۆ به‌ئامانجگرتنى پارێزگاى كه‌ركوك.
ده‌زگاكه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند" دواى گه‌یشتنى زانیارى هه‌واڵگیرى له‌باره‌ى جموجۆڵى شانه تیرۆرستییه‌كان كه‌ویستیان له‌ڕێگاى هێرشى چه‌كدارى پارێزگاى كه‌ركوك بكه‌نه ئامانج،تیمه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى هه‌ستان به‌پرۆسه‌ى گه‌ڕانى مه‌یدانى وپشكنینى ده‌وروبه‌رى پارێزگاكه بۆ ڕاوه‌دوونانى ئه‌م شانه تیرۆرستییه وگه‌ڕان به‌دواى چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى"،وتیشى"پرۆسه‌كه بووه هۆى ده‌ستگیركردنى دوو تیرۆرستى داواكراو به‌پێى مادده‌ى4ى تیرۆر كه وه‌ك چه‌كدارى هه‌واڵگیرى داعش كاریانكردووه وزانیاریان له‌سه‌ر جموجۆڵى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌پارێزگاكه‌یان كۆكردۆته‌وه ".
وتیشى"وته‌كانیان به‌فه‌رمى وه‌رگیراوه وڕه‌وانه‌ى دادگا كراون بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایی به‌رامبه‌ریان".