بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سەرۆك کۆمار،ئهمڕۆ چوارشهممه، جەختیكردهوه لە گرنگی زامنکردنی هەڵبژاردنەکانی داھاتو بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕایگهیاند"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/١/٢٧ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ژمارەیەک شارەزا و لێکۆلەری سیاسی"،وتیشى "لەو دیدارەدا دواین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان وڵات و ھێنانەدی داواکارییە نیشتمانییە رەواکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا، لە پێش هەمووشی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و درێژەدان جەنگ دژ بە تیرۆر لە رێگەی پشتیوانیکردنی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر".
ئهوهیشى خستهڕوو"لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە وڵات لە بەردەم دەستکەوتی گەورە و چارەنوسساز و هەڵبژاردنەکانی داهاتوودایە، لەو چوارچێوەشدا رایگشتی و کۆدەنگی بەرفراوان ھەیە کە ناکرێت چیتر ئەو دۆخەی ئێستا بەو جۆرە بەردەوام بێت، ھەروەھا دووپاتیکردەوە راستکردنەوەی شێوازی حوکمڕانی بووەتە داواکارییەکی بنەڕەتی و گرنگ، بۆ ئەمەش پێویستە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داھاتوو بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەرێوەبچێت دوور لە ساختەکاری و گوشار و ھێناکایەوەی پەیمانێکی سیاسی نوێ کە خواست و داواکارییە رەواکانی خەڵک بھێنێتەدی".