كه‌عبى داواى دوورخستنه‌وه‌ى ناكۆكى وململانێیه‌ سیاسییه‌كان له‌گفتوگۆكانى بوودجه‌ى 2021 ده‌كاته‌وه‌

  • 27-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،داواى دورخستنه‌وه‌ى ناكۆكى وململانێى سیاسی له‌گفتوگۆكانى بوودجه‌ى2021 ده‌كاته‌وه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"كه‌عبى به‌پێویستى زانیوه‌ گۆڕه‌پانى ململانێى وناكۆكى سیاسی له‌سه‌رجه‌م گفتوگۆكانى ئێستایی له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى 2021 دووربخرێته‌وه‌،ئاماژه‌یشیدا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جددین به‌پێویستى ڕێكخستنى په‌یوه‌ندى دارایی له‌نێوان به‌غدا وهه‌رێمى كوردستان ودۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یی بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكییه‌كانى ئێستا له‌باره‌ى بوودجه‌دا"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌و وتانه‌ى كه‌عبى له‌كاتى پێشوازیكردنى له‌به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،وشاندى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌نوسینگه‌ى خۆى بووه‌ ،كه‌تیایدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى سازكردووه‌ بۆ تاوتوێكردنى ڕه‌شنوسى پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021،وگفتوگۆكردن له‌باره‌ى ڕێكارى دۆزینه‌وه‌ى دیدێكى هاوبه‌ش له‌سه‌ر خاڵه‌ ناكۆكییه‌كانى یاساى بوودجه‌".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كه‌عبى ئاماژه‌یشیدا به‌"گرنگى به‌رده‌وامیدان به‌سازكردنى دانیشتن وراوێژه‌كان له‌نێوان شاندى هه‌رێم ولیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى وزۆربه‌ى هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ى یاساى بوودجه‌ دوور له‌ناكۆكییه‌كان ودڵنیایی داڕشتنى یاساییه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى"یه‌كسانى ودادپه‌روه‌ر"بۆ هه‌موو ڕۆڵه‌كانى گه‌لى عێراقى"،دووپاتیشیكرده‌وه‌ "بوودجه‌ په‌یوه‌ست به‌قوتى گه‌له‌وه‌ وده‌بێت ئێمه‌ ئه‌مینداربین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى یه‌كسانى دابه‌شكردنى گوژمه‌ داراییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كان وڵات".
    لاى خۆیه‌وه‌ به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ڕوونیكرده‌وه‌"سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی په‌یوه‌ندیدار پێداگیرى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر نه‌هێشتنى كێشه‌ هونه‌رییه‌كان وئه‌و كۆت وبه‌ندانه‌ى ڕووبه‌رووى یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 بۆته‌وه‌ وپه‌سه‌ندكردنى وه‌ك بوودجه‌یه‌كى كرده‌یی ویه‌كسانى ودادپه‌روه‌ر كه‌خواسته‌كانى هاوڵاتیان جێبه‌جێبكات له‌هه‌موو پارێزگاكان وهه‌رێمى كوردستان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌په‌رۆشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان بۆ گونجاو بێت له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ى داهاته‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی له‌نێو بوودجه‌دا".
    لاى خۆیه‌وه‌ شاندى هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تى تاڵه‌بانى،په‌رۆشى ته‌واوى ده‌ڕبڕى بۆ ڕاده‌ستكردنى ته‌واوى داتا وزانیارییه‌كان وخشته‌ى ژمیریارى په‌یوه‌ست به‌داهاته‌ نه‌وتى ونانه‌وتییه‌كان هه‌رێم  بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ولیژنه‌ى دارایی به‌وپێیه‌ى خزمه‌تى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق بكات به‌گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكى هه‌میشه‌ وریشه‌یی بۆ سه‌رجه‌م خاڵه‌ ناكۆكییه‌كان.