به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،لیژنه‌یه‌كى لاوه‌كى پێكهێناوه بۆ چاودێریكردنى دۆسییه‌ى ده‌سته‌به‌رى ته‌ندروستى له‌وه‌زاره‌ته‌كان.
سه‌باح تڵوبى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دوو لیژنه‌ى ده‌ستپاكى وته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى پێكهێنراوه بۆ چاودێریكردنى دۆسییه‌ى ده‌سته‌به‌رى ته‌ندروستى له‌وه‌زاره‌ته‌كانى دواى ئه‌وه‌ى ته‌نها له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ بوو".
ئاماژه‌یشیدا"هه‌ندێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان پاره‌ى ده‌سته‌به‌رى له‌فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕن به‌پێى ئه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى له‌و وه‌زاره‌ته هه‌بێت".
ڕوونیشكرده‌وه"لیژنه‌كه له‌سه‌ر سكاڵاى فه‌رمانبه‌ران پێكهێنراوه به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تى ناوخۆ دواى ئه‌وه‌ى ناچاركراون پاره ده‌سته‌به‌رى بده‌ن سه‌ربارى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوبراو جه‌ختیكردۆته‌وه "ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه"،ئاماژه‌یشیدا"لیژنه‌كه له‌ڕۆژانى داهاتوودا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت".