به‌غدا-اه‌ع
بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،جیهان و ناوچەکە رووبەڕووی قەیران و ئاڵنگاری هاوبەش دەبنەوە، بۆیە پێویستە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان یەکخرێن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی جیهانی.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە زبەیدە جەلال، وەزیری بەرھەمھێنانی جەنگی پاکستان و شاندی یاوەری".
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه، له گرنگی به‌هێزكردنی هاریكاری دو قۆڵی له بواری به‌رگری له نێوان هه‌ردو وڵات و سود وه‌رگرتن له شاره‌زاییه‌كانی هه‌ردو دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و په‌ره‌پێدانی توانای هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر.
ھه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ریگه‌یاند، جیهان و ناوچه‌كه روبه‌ڕوی قه‌یران و ئاڵنگاری هاوبه‌ش ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی تیرۆر و توندڕه‌وی و په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری جیهان ده‌كات، بۆیه پێویسته ھه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كخرێن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی جیهانی.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیر به‌رھه‌مھێنانی جه‌نگی پاكستان پابه‌ندبونی وڵاته‌كه‌ی بۆ پشتیوانیكردنی عێراق و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دو قۆڵی و هاریكاری سه‌ربازی دوپاتكرده‌وه به‌تایبه‌تی په‌ره‌پێدان و راهێنانكردن به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.