ئه‌نبار-اه‌ع-حوسام ته‌میمی
و:سؤما جاف
فه‌ریق یه‌كه‌م ڕوكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵلا سوپاسالارى عێراق،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان له‌شارۆچكه‌ى روتبه سه‌ربارى سه‌رماى كه‌شوهه‌وا به‌وره‌یه‌كى به‌رزه‌وه ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا له‌هه‌ندێك ناوچه دووباره بڵاوه به‌هێزه ئه‌منییه‌كان كراوه.
یاره‌ڵلا له‌لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقییه ئیخبارییه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه ڕایگه‌یاند"سه‌ردانێكى مه‌یدانى بۆ باره‌گاى تیمى یه‌كى پیاده له‌روتبه ئه‌نجامدراوه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى تیمه‌كه له‌كار وكرانه‌وه وچالاكییه‌كان وبوونى گروپه تیرۆرستییه‌كان له‌كه‌رتى به‌رپرسیارێتى،له‌ئێستا هه‌موو شتێكمان لا رٍوون بۆته‌وه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له‌باره‌گاى تیمى یه‌كه‌م ده‌گوزه‌رێت وهێزه جێگیركراوه‌كانى هه‌ر چوار لیواكه".
وتیشى"هه‌ستاوین به‌ئه‌نجامدانى گه‌شتێكى چاودێرى ئاسمانى بۆ هه‌ندێك ناوچه له‌پێناو دووباره بڵاوه‌پێكردنى هێز وكه‌رته‌كان
بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى كۆنترۆڵى ته‌واوى دوورگه‌كه بۆ ڕێگاگرتن له‌هه‌ر دزه‌پێكردن وهه‌بوونى دوژمن به‌ئاڕاسته‌ى كه‌رته جێگیركراوه‌كان"،ڕایشیگه‌یاند"ئه‌وه‌مان تێبینى كرد وره‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رزه سه‌ربارى سه‌رمایی كه‌شوهه‌وار وهه‌لومه‌رجى سه‌ختى ناوچه‌كه وئه‌ركى هێزه‌كانیش به‌رده‌وامه له‌دانانى بۆسه وتیمه گه‌ڕۆكه‌كان وخۆفڕێدانى ئاسمانى به‌فرۆكه‌كانى هێڵیكۆپته‌ر".
یاره‌ڵلا وتیشى"تیمه‌كه كاره‌كانى نایابن وئێمه‌یش دڵنیایین له‌كاره‌كانى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌روو"پێویستییان به‌هه‌ندێك پێداویستى هه‌یه وكار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ده‌كه‌ین".