ئه‌عره‌جى بانگهێشتنامه‌یه‌ك بۆ سه‌ردانیكردنى تونس پێگه‌یشت

  • 26-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ره‌زا زه‌قیدان باڵیۆزى تونس ئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌كان له‌بواره‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌عره‌جى له‌میان پێشوازیكردنى له‌باڵیۆزى تونس،پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق وتونسى تاوتوێكردووه‌ به‌وپێیه‌ى خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى هه‌ردوو وڵات بگه‌یه‌نێت ،له‌پاڵ تاوتوێكردنى ئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌كان له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وتوندڕه‌وى توند".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ئه‌عره‌جى خۆشحاڵى خۆى ده‌ڕبڕى به‌به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ برایانى عه‌ره‌ب ووڵاتانى ناوچه‌ وجیهان به‌گشتى"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"عێراق هه‌میشه‌ ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز وهاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌مووان هه‌بێت،بۆ خزمه‌تكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌ وجیهان".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕایشیگه‌یاند"باڵیۆزى تونس ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقى ،له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان به‌رزنرخاند"،ستایشى"سه‌ركه‌وتنه‌كانیشى كرد له‌بوارى ئاسایش وپته‌وكردنى سه‌قامگیرى له‌عێراق".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشیدا"باڵیۆزى تونس بانگهێشنامه‌یه‌كى فه‌رمى ئاڕاسته‌ى كردووه‌ بۆ  سه‌ردانكردنى تونس".