ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان شكستى به‌هه‌وڵێكى دزه‌پێكردنى 25 ئۆتۆمبێلى مۆدێل نزم ده‌هێنێت

ناوخۆ
  • 26-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند شكستى به‌هه‌وڵێكى دزه‌پێكردنى 25 ئۆتۆمبێلى مۆدێل نزم هێناوه‌.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌ "به‌پێى مه‌رج وڕێنماییه‌كان هاورده‌كردنى ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌،هه‌روه‌ها شكست له‌هه‌وڵى دزه‌پێكردنى شه‌ش ماتۆڕسكیلیش هێنراوه‌ كه‌له‌ هه‌شت كۆنتێنه‌ر حه‌شاردرابوو له‌حه‌رمى گومرگى ده‌روازه‌ى به‌نده‌رى ئۆم قه‌سرى ناوه‌ڕاست".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماه‌یشیدا"به‌پێى زانیارییه‌كانى هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى ده‌ستبه‌سه‌ر كۆنتێنه‌ره‌كان گیراوه‌،وله‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندار وپسپۆرییه‌كان به‌مۆرى گومرگى مۆركراوه‌،به‌مه‌به‌ستى نمایشكردنى له‌به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌ پێویسته‌كان".