به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
ده‌زگاى شه‌هیدان دووپاتیكرده‌وه هه‌وڵى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى 7 هه‌زار له‌پێكهاته‌ى ئێزیدى له‌نێوان شه‌هید وبریندار وبێسه‌روشوێن ده‌دات،ئاماژه‌یشیدا سه‌رۆك وه‌زیران ڕێنماییداوه په‌له‌بكرێت له‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانیانى ئێزیدییه‌كان.
تاریق مه‌نده‌لاوى به‌ڕێوبه‌رى گشتى قوربانیانى تیرۆر له‌ده‌زگاى شه‌هیدان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شاندێك له‌ده‌زگاى شه‌هیدان سه‌ردانى پارێزگاى نه‌ینه‌واى كرد ونوسینگه‌ى شێخانى كرده‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"شانده‌كه له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ كه‌مپه‌كانى شێخان بابه‌تى ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌كانى كه‌سوكارى شه‌هیدان وبرینداران وبێسه‌روشوێنه‌كانى پێكهاته ئێزیدى له‌ئه‌نجامى هاتنى تیرۆرستانى داعش بۆ ناوچه‌كه به‌سه‌ركرده‌وه كه‌فۆرمێكى ئه‌لیكترۆنى تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕاگه‌یاند".
مه‌نده‌لاوى وتیشى"له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن زه‌نون جێگرى دووه‌مى پارێزگاكه ڕێككه‌وتوون له‌باره‌ى پشتیوانى وپشتگیریكردنى بابه‌تى سێیه‌مین لیژنه لاوه‌كییه‌كان،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى نه‌ینه‌وا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئاسانكردنى ڕێوشوێنه تایبه‌ته‌كان له‌په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌كان،وكردنه‌وه‌ى دووه‌مین لیژنه‌ى لاوه‌كى له‌شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر".
وتیشى"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،رێنماییداوه بایه‌خ به‌دۆسییه‌ى پێكهاته‌ى ئێزیدى بدرێت وپه‌له‌بكرێت له‌به‌جێگه‌یاندن وقه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانییه‌كان"،ڕایشیگه‌یاند"ئه‌م ئه‌ركانه ڕۆڵى گه‌وره‌یان ده‌بێت له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان".
دووپاتیشیكرده‌وه"داتاكان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن نزیكه‌ى 7 هه‌زار كه‌س هه‌ن له‌نێوان شه‌هید وبریندار وبێسه‌روشوێن ورفێندراو له‌پێكهاته‌ى ئێزیدى"،جه‌ختیشیكرده‌وه"زیاتر 9700 مامه‌ڵه له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا به‌جێ گه‌یه‌ندراوه وقه‌ره‌بوده‌كرێنه‌وه له‌ڕێگاى مووچه‌ى خانه‌نشینى".