به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،هه‌ڵوێستى وڵاتان لهدهڕبڕینى هاوسۆزى بۆ عێراق به‌هۆى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه كهپێنجشهممهى ڕابردوو به‌غداى كرده ئامانج به‌رزنرخاند.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند "هه‌ڵوێستى وڵاتانى دۆست وبرا،وڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،وپه‌یوه‌ندى وپرسهنامهكان كه‌به‌ده‌ستى فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه لههاوتاكانى له‌جیهاندا،بۆ ده‌ڕبڕینى هاوسۆزى بۆ حكومه‌ت وگه‌لى عێراق به‌هۆى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه كهپێنجهشهممهى ڕابردوو به‌غداى پایته‌ختى كرده ئامانج،وبووه هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ده‌یان شه‌هید وبریندار، به‌رز ده‌نرخێنین".
سه‌حاف وتیشى"سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێ سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م كرده‌وانه ده‌كه‌ین،جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر،وله‌ناوبردنى پاشماوه وبیرۆكهكانى ،وهه‌روه‌ها ڕووبهروونهوهى هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایش وسه‌قامگیرى".