به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كاره‌با،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ئاشكرایكرد پلانێكى هه‌یه بۆ دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تاوه‌ره وێرانبووه‌كان لهئاكامى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان.
ئه‌حمه‌د مو‌سا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى كاره‌با هێشتا ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ستى كه‌مبوونه‌وه‌ى غازى ئێرانى كه‌كاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانى وزه،وكهمبوونهوهى كاته‌كانى پێدانى كاره‌با له‌به‌غدا وپارێزگاكانى فوراتى ناوه‌ڕاست"،وتیشى"بهئامانجگرتنهكهى ئه‌مدواییه بۆ هێڵه‌كانى گواستنه‌وه كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بوو،وبووه هۆى جیاكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى باكوور له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕاستدا،وتێكدانى كاته‌كانى پێدانى كاره‌با،وه‌زاره‌تى كاره‌بایش پلانى هه‌یه بۆ دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تاوه‌ره وێرانبووه‌كان به‌هۆى كرده‌وه تیرۆرستییه تێكدهرهكانى سیسته‌مى وزه".
وتیشى"په‌سه‌ندنه‌كردنى بوودجه‌ى فیدڕاڵى كارى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى شڵه‌ژاند"،ئاماژه‌یشیدا"وه‌زاره‌تى كاره‌با پلانى هه‌یه پێویستى به‌دابینكردنى پاره هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنى".
مو‌سا داوایشى"له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد هاریكارى وه‌زاره‌تى كاره‌با بكه‌ن بهپاراستنى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه به‌فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان وكامێراكانى چاودێرى"،ڕوونیشیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئێرانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى غاز،به‌ڵام پێویستى به‌چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یی حكومه‌ت هه‌یه".