به‌غدا-اه‌ع-موئه‌یه‌د فرتوسى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى پارێزگا وهه‌رێمه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ئاشكرایكرد،بۆشاییه‌كى یاسادانان وچاودێرى هه‌یه به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان.
شیروان دوبردانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پارێزگا وهه‌رێمه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بۆشاییه‌كى یاسادانان وچاودێریكردن له‌پارێزگا ناپه‌یوه‌سته‌كان به‌هه‌رێمه‌وه دروستبووه،وهه‌بوونى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان مسۆگه‌رییه بۆ نا ناوه‌ندێتى"،ئاماژه‌یشیدا"هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستى دیاریكردنى ڕۆژێك بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان".
وتیشى"لیژنه‌ى پارێزگا وهه‌رێمه‌كان ده‌ستى به‌كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى یاسایی كردووه به‌مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى یاساكه بۆ ئه‌وه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ یاساكانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى نمایش بكرێت تاوه‌كو خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م ودووه‌مى بۆ بكرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى تا ڕه‌وانه‌ى حكومه‌ت بكرێت له‌پێناو دیاریكردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان".
ئاماژه‌یشیدا"لیژنه‌كه هه‌فته‌ى ڕابردوو چاوى به‌پارێزگاره‌كان كه‌وت وگوێ له‌سه‌رنج وتێبینییه‌كانیان گرت وئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی وپارێزگاره‌كانى كۆده‌بێته‌وه بۆ چاوخشاندنه‌وه به‌بوودجه‌ى ودانانى گرنگترین خاڵه‌كان وجووڵاندنه‌وه‌ى پرۆژه گرنگه ڕاگیراوه‌كان".