وه‌زاره‌تى پلاندانان:ده‌روازه‌ى تۆمارى پێشوه‌خته‌ ڕۆڵى هه‌بوو له‌خێراكردنى به‌جێگه‌یاندنى تۆماركردنى به‌ڵێنده‌ران

ناوخۆ
  • 25-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    وه‌زاره‌تى پلاندانان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ده‌روازه‌ى تۆمارى پێشوه‌خته‌ ڕۆڵى هه‌بوو له‌خێراكردنى پرۆسه‌ى ریزبه‌ندى وتۆماركردنى به‌ڵێنده‌ران.
    عه‌بدولزه‌هره‌ هینداوى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى خالید به‌تال پۆستى وه‌زاره‌ته‌كه‌ سیسته‌مى ده‌روازه‌ى تۆمار پێشوه‌خت تۆمار ده‌كات"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئامانج له‌م ده‌روازه‌یه‌ ئاسانكردنى ڕێوشوێنه‌كان وكه‌مكردنه‌وه‌ى كاتى به‌جێگه‌یاندنى مامه‌ڵه‌كانى ریزبه‌ندكردنى به‌ڵێنده‌رانه‌".
    وتیشى"ده‌روازه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى 4 ڕۆژ له‌هه‌فته‌یه‌ك كارده‌كات وپێنجه‌مین ڕۆژیش بۆ وردبینیكردن ته‌رخانده‌كرێت،ئه‌وه‌یشى وت ده‌روازه‌كه‌ ڕۆژانه‌ 30 داواكارى وه‌رده‌گرێت له‌یه‌كشه‌ممه‌ تاوه‌كو چوارشه‌ممه‌،به‌مه‌رجێك به‌ڵێنده‌ره‌كه‌ پابه‌ند بێت به‌ئاماده‌بوونى له‌دواى یه‌ك ڕۆژ له‌تۆماركردن،بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى راییكراوه‌كه‌ى وه‌ربگرێت.
    وتیشى"له‌كاتى ته‌واو نه‌بوونى مامه‌ڵه‌كه‌ ده‌روازه‌یه‌كى تر هه‌یه‌،ده‌توانرێت له‌ڕێگایه‌وه‌ به‌ڵێنده‌ران چاودێرى هه‌نگاوه‌كانى مامه‌ڵه‌ تایبه‌ته‌كانیان بكه‌ن،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئه‌م ڕێوشوێنه‌ ڕۆڵى هه‌بوو له‌خێراكردنى پرۆسه‌ى پۆلین وتۆماركردنى به‌ڵێنده‌ران  كه‌له‌ڕابردوودا چه‌ند مانگێكى ده‌خایاند".