به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە،له‌گه‌ڵ شێخ سەباح خالید ئەحمەد سوباح سەرۆکى ئه‌نجومه‌نى وەزیرانی کوەیت،کارا کردنی لیژنەی باڵای هاوبەشی وه‌زاری نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری چاوی کەوت شێخ سەباح خالید ئەحمەد سوباح سەرۆک وەزیرانی کوەیت"،ئاماژه‌یشیدا "لەسەرەتای دیدارەکە حه‌لبوسى و شاندی یاوەری پیرۆزباییان لە شێخ سەباح کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک زەزیران و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه"هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە پتەوکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان عێراق و کوەیت کرا بە پێی بەرژەوەندی هاوبەش لە سەرجەم بوارەکان و گرنگی کارا کردنی لیژنەی باڵای هاوبەشی ویزاریی عێراقی کوەیتی و پتەوکردنی کارەکانیان، هەروەها لیژنە هاوبەشە پەرلەمانییەکان بۆ کاراکردنی هاریکاری و بەدواداچوون بۆ رێوشوێنەکانی حکومەت و پەلەکردن لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی و ناوچەی ئازاد،سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کوەیت تاوتوێی دۆسیەی ئەو قەرزە کرا کە لە ئەستۆی عێراقدا ماوە و ئەگەری دواخستنی گەڕانەوەی; بەهۆی قەیرانی دارایی و بارودۆخی ئابوری کە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه"هەر لە دیدارەکە جهختکرایەوە لەسەر کردنەوەی سنور بە رووی جوڵەی بازرگانی دوای ڕاگرتنی بەهۆی پەتای کۆرۆنا لەگەڵ توندکردنەوەی پاپەندبوون بەرێوشوێنەکانی خۆپارێزی، بەرێزیان هەڵوێستی کوەیتیشی بەرز نرخاند لە پشتیوانی بۆ عێراق لە قەیرانەکان و دواهەمینیان قەیرانی پەتای کۆرۆنا لە ناردنی ئۆکسجین بەشێوەیەکی بەردەوام بۆ نەخۆشخانەکانی عێراق.
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی کوەیت سەرەخۆشی لە عێراق کرد بۆ قوربانیانی دوو تەقینەوەکەی ئەم دواییەی بەغدا و تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەت و گەلی عێراق و بەردەوامی و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لەنێوان هەردوو وڵاتی برا لەسەرجەم بوارەکان.