وه‌زاره‌تى كۆچ هۆكارى ڕێگاگرتن له‌دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى كه‌مپى هۆل بۆ عێراق خسته‌ڕوو

ناوخۆ
  • 25-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،هۆكارى ڕێگه‌نه‌دان به‌دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى كه‌مپى هۆل بۆ عێراق خسته‌ڕوو.
    كه‌ریم نورى بریكارى وه‌زاره‌تى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،كه‌مپى هۆل بۆته‌ قوربانى تیرۆستانى داعش وژینگه‌یه‌كى له‌باره‌ بۆ دووباره‌ دروستكردنه‌وه‌ى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان"،به‌پێویستیشى زانى چاره‌سه‌رى خێرا بۆ كه‌مپه‌ بكرێت كه‌بۆمبێكى ته‌وقیتكراوه‌".
    نورى وتیشى"ئه‌گه‌رى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى كه‌مپى هۆل بۆ عێراق تاوه‌كو ئێستا باسى لێوه‌نه‌كراوه‌ وبابه‌تى گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ به‌هۆى مه‌ترسیداریین"،وتیشى"وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران په‌یوه‌سته‌ به‌كاروبارى ئاواره‌كان ودانانى هه‌موو ڕێكاره‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بارى گرانییه‌كانى ئاواره‌بوون به‌سه‌ریان كه‌چى هه‌ڵوێستى ئه‌منى وده‌سه‌ڵاتى ئاواره‌كانى له‌ڕووى ئاسایشه‌وه‌ له‌ده‌ستى لایه‌نه‌ ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كانه‌".
    كه‌مپى هۆل ده‌كه‌وێته‌ سوریا ونزیكه‌ى 62 هه‌زار ئاواره‌ى تیایه‌ له‌چه‌ندین وڵاتى جیاجیا له‌نێویشیاندا خێزانه‌كانى تیرۆرستانى داعش كه‌له‌زیاتر له‌50 وڵاته‌وه‌ هاتوون،وكه‌مپه‌كه‌ له‌ژێر چاودێرى چڕى ئه‌منیدایه‌.