شانزه‌ تانكه‌رى پێكهاته‌ى ئۆكسجین له‌كوه‌یت هاته‌ نێو وڵاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 25-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند(16)تانكه‌رى پێكهاته‌ى ئۆكسجین شل له‌وڵاتى كوه‌یته‌وه‌ هاتۆته‌ نێو وڵاته‌وه‌.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌روازه‌ى سنوورى سه‌فوان ئاسانكارى كردووه‌ بۆ هاتنه‌ژووره‌وه‌ى (16)تانكه‌رى پێكهاته‌ى ئۆكسجین له‌وڵاتى كوه‌یته‌وه‌"،ئاماژه‌یشیدا"كۆى گشتى بارى تانكه‌ره‌كان گه‌یشتۆته‌(320تۆن)به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان به‌پێداویستییه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تا كۆرۆنا ونه‌خۆشییه‌كانى دیكه‌".