ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى هه‌واڵى خۆڕاده‌ستكردنى خۆكوژێك ودانپێدانانى به‌هه‌بوونى خوكوژى دیكه‌ له‌به‌غدا ڕه‌تكرده‌وه‌

ئەمنی
  • 25-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ئه‌و هه‌واڵانه‌ى هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وتۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ك ڕه‌تكرده‌وه‌ له‌باره‌ى خۆڕاده‌ستكردنى تیرۆرستێكى خۆكوژ بۆ هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى له‌ناوچه‌ى به‌یاع له‌به‌غدا.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،دووپاتیكرده‌وه‌"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وتۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ى خۆڕاده‌ستكردنى تیرۆرستێكى خۆكوژ بۆ هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى له‌ناوچه‌ى به‌یاع له‌به‌غدا ودانپێدانانى به‌هه‌بوونى خۆكوژى دیكه‌ له‌به‌غدا دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"هه‌واڵه‌كه‌ دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌ وهیچ بنه‌مایه‌كى نییه‌،وئه‌و گرته‌ ڤیدیۆ ووێنانه‌ بڵاده‌كرێنه‌وه‌ هیچ تیرۆرستێكى خۆكوژه‌ له‌ساڵى 2014 خۆى ڕاده‌ستى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌"،داوایشى له‌"به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن كرد به‌وردى زانیارییه‌كانى بگوازنه‌وه‌ وبه‌ته‌نها له‌سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كانه‌وه‌ وه‌ریبگرن".