به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،،دووپاتیكرده‌وه،حكومه‌ت هه‌وڵێكى تایبه‌ت ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى گه‌وره له‌بواره‌كانى وه‌به‌رهێنانى نه‌وت وغاز له‌زیقاردا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كانی پارێزگای زیقاڕ كۆبوه‌وه و له‌دیدارێكدا رایگه‌یاند، رۆڵه‌كانی زیقاڕ به‌خوێنی خۆیان پارێزگاریان له عێراق كردوه و روبه‌ڕوی چه‌ندین به‌ره‌ی تیرۆرستان بونه‌ته‌وه
وتیشی، "كاتی ئه‌وه كاتی هاتوه كه ئازاره‌كان بوه‌ستێنین، بیر له دروستكردنی زیقاڕ بكه‌ینه‌وه و خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكه‌ین، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت كه هاوكاربین و ئارام بگرین بۆ به‌دیهێنانی ئه‌وه‌ی كه ده‌مانه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ چاره‌سه‌رێكی سیحری نیه، به‌ڵام حكومه‌ت سوره له‌سه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و گواستنه‌وه‌یان بۆ قۆناغی بنیاتنان و گه‌شه‌پێدان سه‌ره‌ڕای هه‌مو زه‌حمه‌تییه‌كان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مسته‌فا كازمی گوێی له وته‌ی به‌شێك له‌سه‌رۆك هۆزه‌كان گرت، كه باسیان له كێشه و گرفته‌كانیان و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و خراپی ئیداری پارێزگاكه‌یان له‌سه‌روی هه‌موشیه‌وه كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منیه‌كان كرد.
سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد، به‌زوترینكات، سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی پارێزگای زیقاڕ ته‌واوبكرێن، ئه‌وله‌ویه‌تیش بدرێت به‌پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی توركی، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی له‌هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت كرده‌وه بۆ دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی گه‌وره له‌بواری وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و غاز له زیقاڕ ئه‌ویش له‌رێگه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كانه‌وه.
كازمی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه‌كانی راسپارد، بۆ په‌ره‌پێدانی پلانی خزمه‌تگوزاریی به‌په‌له، بۆئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی پێویست پێشكه‌ش به‌شاری ناسریه‌و سه‌رجه‌م قه‌زاو ناوچه‌كانی پارێزگای زیقاڕ بكه‌ن.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، مسته‌فا كازمی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارێزگای زیقاڕی راسپارد، به‌وردی فه‌رمانه‌كانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران جێبه‌جێبكه‌ن، ماف بۆ بۆ خاوه‌ن ماف بگه‌ڕێننه‌وه و رێگه له‌هه‌مو جۆره تاوانێك بگرن.