بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئهمڕۆ دووشهممه، لهگهڵ مەرزوق عهلى غانم سەرۆکی ئەنجومەنی ئومەی کوەیتی پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات بۆ چاودێری کردنی رێوشوێنەکانی حکومەت و پەلەکردن لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی و ناوچەی ئازاد تاوتوێكرد.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى حهلبوسى لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری، ئەمرۆ دووشەممە، چاوی کەوت بە بەرێز مەرزوق غانم سەرۆکی ئەنجومەنی ئومەی کوەیتی.
حهلبوسى و شاندی یاوەری پیرۆزباییان لە بەرێز مەرزوق غانم کرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئومەی کوەیتی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە خزمەتکردنی گەلی کوەیتی برا.
وتیشى"لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی و هاریکاری نێوان عێراق و کوەیت کرا لەگەڵ رێگەکانی پتەوکردن و گەشەپێدانی لەسەرجەم بوارەکان بە تایبەت لە بواری پەرلەمانی و لە دیدارەکە جهخت کرایەوە لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی هەڵوێستەکانیان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان".
ئاماژهیشیدا"هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات بۆ چاودێری کردنی رێوشوێنەکانی حکومەت و پەلەکردن لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی و ناوچەی ئازاد و لابردنی بەربەستەکان کە روبەروی رێوشوێنەکان بونەتەوە هەروەها تاوتوێی چەندین دۆسیە و پرسی جێی بایەخی هاوبەش کرا لەگەڵ ئاڵوگۆرکردنی بیروڕا سەبارەت بە روداوەکانی ئەم داییەی سەر گۆرەپانی ههرێمى و نێودەوڵەتی".
لاى خۆیهوه سەرۆکی ئەنجومەنی ئومەی کوەیتی سەرەخۆشی لە گەلی عێراق کرد بۆ قوربنیانی ئەو دوو تەقینەوەیەی گۆڕەبانی تەیرانی لە بەغدا کردە ئامانج و سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستیانەی کرد کە هاوڵاتیانی مەدەنی لە عێراق بە ئامانج دەگرێت.