مه‌یاحى:نزیكه‌ى 8 هه‌زار زیندانیكراو سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه‌

ناوخۆ
  • 25-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    عه‌بدولئه‌میر مه‌یاحى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئاشكرایكرد نزیكه‌ى 8 هه‌زار زیندانیكراو هه‌ن سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ شانه‌ى تیرۆرستییه‌كان له‌گرتووخانه‌كانى عێراقه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن. 
    مه‌یاحى له‌لێدوانێك له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه‌ ئیخبارییه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،ئه‌و گۆڕانكارییه‌ ئه‌منییانه‌ كه‌ڕوویدا به‌ئامانجگرتنێكى سیاسییه‌ نه‌ك پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌منى"،دووپاتیشیكرده‌وه‌،گۆڕانكارییه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌بێت له‌دواى ده‌رئه‌نجامى لیژنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت.
    وتیشى"42 به‌ندكراو له‌گرتووخانه‌كان فه‌رمانى دادوه‌ریان بۆ ده‌ركراوه‌،له‌نێویشیاندا 8 هه‌زار زیندانیكراو سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه‌"،ئه‌وه‌یشى وت"شانه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌گرتووخانه‌كه‌وه‌ به‌ڕێوه‌دبرێن".
    ئاماژه‌یشیدا"هه‌ندێك له‌به‌ندكراوه‌كان له‌ڕێگاى ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانه‌وه‌ هه‌یه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ژماره‌یه‌ك به‌ندكراوى بیانى هه‌ن سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه‌".