به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه،ئاماده‌كارییه‌كانى ته‌واوكرد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى یارییه‌كه‌ى عێراق وكوهیت.
لیوا ڕوكن ئه‌كره‌م سه‌دام مهدنف فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان هه‌موو ئاماده‌كارییه ئه‌منییه‌كانى تایبه‌ت بهیارییهكهى عێراق وكوهیت ته‌واوكردووه كه‌بڕیار وایه ڕۆژى چوارشه‌ممه بیست وحهوتى ئه‌م مانگه له‌شارى وه‌رزشى به‌ڕێوه‌بچێت.
وتیشى"زۆربه‌ى بۆچوونه‌كان به‌ئاڕاسته‌ى پشتگیریكردنى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى جیهانى ده‌چن له‌باره‌ى ئاماده‌نه‌بوونى هانده‌ران بۆ یارییه‌كه‌ى عێراق وكوهیت له‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا،وتیشى هه‌مووان هه‌موو هه‌وڵێكیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنى فیستڤاڵى وه‌رزشى وده‌رخستنى دیمه‌نى پرشنگدارى به‌سڕه ووهرزشى عێراقى.
ڕوونیشیكرده‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌وروبه‌رى شارى وه‌رزشى ده‌سته‌به‌ر ده‌كات وپشتیوانى هێزى ئاسایشى یاریگاكه له‌ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كات،دووپاتیشیكرده‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ته‌واوى ئاماده‌باشیدان بۆ پێشوازیكردن له25مین خولى پاڵه‌وانێتى كه‌نداوى عه‌ره‌بى،وئه‌م لایه‌نه‌یش به‌هه‌ند وه‌رگیراوه له‌میان ئه‌نجامدانى چه‌ندین ڕێوشوێن بۆ ئه‌وه‌ى هێزه ڕاسپێردراوه به‌ئه‌ركى ده‌سته‌به‌ركردنى پارێزگارى بۆ ده‌زگا وه‌رزشییه‌كانى پارێزگاكه.