لیوا ڕه‌سول:كازمى ڕێنماییداوه‌ سازش له‌سه‌ر خوێنى عێراقییه‌كان نه‌كرێت

ئەمنی
  • 25-01-2021, 00:00
  • +A -A

      به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ئۆپراسیۆنى تۆڵه‌ى شه‌هیدان ،بووه‌ هۆى دۆزینه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ى گرنگى داعش له‌به‌غدا وڕومادى،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا كازمى ڕێنمایی داوه‌ هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ سازش كردن له‌سه‌ر خوێنى عێراقییه‌كان نییه‌.
    ڕه‌سول بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕاسپارده‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌پێوستى پاراستنى خوێنى عێراقییه‌كان وئاسایشى هاوڵاتیان،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌گرنگیدان به‌ئه‌ركى هه‌واڵگیرى ویه‌كخستنه‌وه‌ى ده‌زگاكانى هه‌واڵگیرى به‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان.
    وتیشى"زنجیرییه‌ك ڕێوشوێن له‌ئارادایه‌ بۆ دووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ستراتیژیه‌ته‌كان كه‌ئامانجى به‌رده‌وامیدانه‌ به‌ئامانجگرتنى ئه‌و حه‌شارگانه‌ى داعش كه‌ماون".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هاریكارییه‌كى گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌نێوان سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌به‌غدا وپارێزگاكانى دیكه‌،وئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى جۆرى كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر جێبه‌جێكرا".
    وتیشى"ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئۆپراسیۆنى تۆڵه‌ى شه‌هیدانى ڕاگه‌یاند كه‌له‌به‌غدا وشارۆچكه‌ى فه‌لوجه‌ وگه‌رمه‌ وهیت له‌باشوورى ڕوومادى جێبه‌جێكرا"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"توانراوه‌ 10 تیرۆرستى داعش ده‌ستگیربكرێن ودستبه‌سه‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ى گرنگ بگیرێت".
    ڕه‌سول ڕایشیگه‌یاند"بڕیارى فه‌رمانده‌ى گشتى له‌باره‌ى گۆڕانكارییه‌ ئه‌منییه‌كان دروسته‌ ،بۆ ڕێگاگرتن له‌هه‌ر پێشێلكارییه‌كى ئه‌منى چ له‌به‌غدا بێت یان پارێزگاكان".