بهغدا-اهع
محهمهد حهلبوسى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئهمڕۆ دوشهممه،وشێخ مشعەل ئەحمەد جابر سوباح جێنشینى كوهیت تاوتوێى کاراکردنی بازرگانی نێوان ههردوو وڵات دهكهن.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكى پهرلهمان له ڕاگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"حهلبوسى چاوی کەوت بە مشعەل ئەحمەد جابر سوباح جێنشینی کوەیت،لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی هاریکارییەکان لەسەرجەم بوارەکان کرا بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا دەکات، لەگەڵ گرنگی کاراکردنی بازرگانی و چالاککردنی کەرتی تایبەت لەنێوان هەردوو وڵات بەرێزیان داوای هەماهەنگی و هاریکاری زیاتری کرد لە پشتیوانی بۆ عێراق لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان".
هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بەو بارودۆخە کرا کە ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی هەڵوێستەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
لای خۆیەوە جێنشین هەڵوێستی کوەیتی نیشاندا کە عێراق ببێتە وڵاتێکی سەقامگیر و گەلەکەی بە ئاسایش و پێشکەوتن شادببێت، سەرەخۆشی خۆشی بۆ گەلی عێراق دەربڕی لەبەرامبەر قوربانیانی دوو تەقینەوەکەی ئەم دواییەی بەغدا، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتیوانی عێراق بێت لە جەنگی دژ بە تیرۆر و بیری توندڕەوی.