ئه‌عره‌جى:عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كى نایابى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا هه‌بێت

  • 25-01-2021, 00:00
  • +A -A

    بغداد - واع

     
    قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌خواستى عێراق له‌به‌ستنى په‌یوه‌ندییه‌كى نایاب له‌گه‌ڵ فه‌رنسا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى راوێژكارێتى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌عره‌جى له‌نوسینگه‌ى فه‌رمى خۆى پێشوازیكرد له‌برۆنۆ ئۆبێر باڵیۆزخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌به‌غدا وشاندى یاوه‌رى،وله‌میان دیداره‌كه‌دا به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواره‌ جیاجیاكان تاوتوێكراوه‌،به‌تایبه‌ت له‌بوارى پڕچه‌ككردن وئاڵوگۆڕى زانیارییه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگرى فه‌ڕه‌نسا كارده‌كات بۆ پێشخستنى سیسته‌مه‌كانى له‌به‌شه‌ جیاجیاكان وبه‌ده‌مه‌و هاتنى پێداویستییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌م سیسته‌مانه‌دا".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌عره‌جى دووپاتیكرده‌وه‌"عێراق ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كى نایابى له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا هه‌بێت"،ستایشى ڕۆڵى پاریسى كرد له‌پشتیوانیكردنى به‌غدا له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش.
    ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی هیوایشى خواست"ئه‌و پشتیوانییه‌ له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامبێت بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى  شانه‌ تیرۆرستییه‌كان ".
    لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا سه‌ره‌خۆشى كرد به‌بۆنه‌ى شه‌هیدانى كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى به‌غدا"،وپشتیوانی وڵاته‌كه‌یشى بۆ عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان ده‌ڕبڕى".
    ئاماژه‌یشیدا"تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌ وجیهان به‌گشتى،وعێراق بارى یه‌كسانى له‌ناوچه‌كه‌ ده‌نوێنێت،وفه‌ڕه‌نسایش پشتیوانى ئه‌م هاوسه‌نگییه‌ ده‌كات وپشتگیرى لێده‌كات".