خه‌ڵاتى:په‌رله‌مان یاسایه‌ك فه‌راهه‌مده‌كات خانه‌نشینى بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات

ناوخۆ
  • 25-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    حه‌سه‌ن خه‌ڵاتى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى عێراقیون،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕه‌شنوسى یاساى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌به‌رده‌ستیدایه‌ كه‌مووچه‌ى خانه‌نشینى بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
    خه‌ڵاتى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"یاساى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه‌ ویه‌كێكه‌ له‌گرنگترین یاساكان كه‌ڕۆڵى گه‌وره‌یان ده‌بێت له‌دۆزینه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى خانه‌نشینى بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان".
    ئاماژه‌یشیدا"یاساكه‌ خه‌سڵه‌تى گه‌وره‌ى تیایه‌ بۆ چێنى مامناوه‌ندى كۆمه‌ڵگا گرنگه‌ وڕێگاخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ خۆناونوس كردن تیایدا وپێدانى ئابوونه‌وه‌ بۆ سندووقێك كه‌به‌پێى میكانزمێك دیارى ده‌كرێت به‌پێى سروشتى كاركردن به‌مه‌رجێك خانه‌نشین بكرێت له‌دواى ته‌واوبوونى ته‌مه‌نى 45 ساڵى".
    شایه‌نى باسه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پرۆژه‌ یاساى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى وخانه‌نشینى كرێكارانى ته‌واوكرد.