به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه تاوانبارانى دزه‌كردن به‌به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان ڕه‌وانه‌ى دادگاى تایبه‌ت كراون،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا به‌پێى چه‌ندین یاسا كارده‌كات بۆ سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ دزه‌كه‌رانى به‌ڵگه‌نامه‌كان.
لیوا سه‌عه‌د مه‌عه‌ن به‌ڕێوبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان وڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ناوبراو گه‌یشتۆته ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ستاون به‌تاوانى دزه‌كردنى به‌ڵگه‌نامه‌كان،وڕه‌وانه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیداركراون،وكه‌سانێكى تر دادگاییكراون".
وتیشى"ئه‌و بڕگانه‌ى سه‌وداى تیایدا ده‌كرێت،بریتییه له‌یاساى سزادانى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆیی ژماره 14ى ساڵى 2008،ویاساى سزادانى عێراقى ژماره 111 ساڵى 69 ویاساى توندتۆڵكردنى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت ژماره 14ى ساڵى 91".