بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئهمڕۆ دووشهممه،دووپاتیكردهوه گرنگە پارێزگاری لە پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی بکەین لە هەر پیلانێکی تیرۆریستان بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆك كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شێخ ستار جەبار حلو، سەرۆکی پێکهاتەی سابئەی مەندائین بەیاوەری شاندێکی کەسایەتییەکانی ئەو پێکهاتەیە،ڕوونیشیكردهوه ،لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەوەی سابئەی مەندائین بەشێکی گرنگن لە پێکھاتەکانی عێراق و رۆڵی گرنگیان ھەیە لە مێژوی وڵاتدا، هەروەها وەک ھەر تاکێکی ئەم وڵاتە روبەڕوی ئاڵنگاری و ئاستەنگ بونەتەوە لە سەردەمە جیاجیاکاندا، بۆیە شانازی بە نیشتمانپەروەرییان دەکەین.
وتیشى،سەرۆک بەرھەم دوپاتیکردەوە لە پێویستی چەسپاندنی سەروەری یاسا و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان، ھاوکات ئاماژەیکرد بە پەلامارە تیرۆریستییەکانی ئەم دوایییە کە مەرام لێی تێکدانی ئارامی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەبو، بۆ ئەو بەمەستەش بەگرنگییەوە باسی لە پێویستی درێژەدان بە جەنگی دژ بە تیرۆری کردەوە، بۆ رێگرتن لە هەر پیلانێک کە بیەوێت دوبەرەکی و تێکهەڵگژانی تایفی دروست بکات.
ئهوهیشى خستهڕوو"سەرۆک کۆمار گوێی گرت بۆ شاندی میوان لە بارەی دۆخی پێکهاتەی سابئەی مەندائین و ئەو کێشانەی روبەڕویان دەبێتەوە، لەو روانگەیەوە سەرۆک کۆمار پشتیوانی تەواوی خۆی دوپاتکردەوە و بۆ ھێنانەدی مافە رۆشنبیری و ئاینییەکانیان، لە بەرامبەریشدا شاندی میوان هەوڵەکانی سەرۆک کۆماریان بەرزنرخاند لە چەسپاندنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان سەرجەم پێکھاتە و ھاونیشتمانیانی عێراق".