دەستپاکی: فەرمانی گرتن و قەدەغەی گەشتکردنی بـۆ بەرپرسی پێشووی بانکى TBI

ناوخۆ
  • 25-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع
     
    دەستەی دەستپاکی،ئەمڕۆ دووشەممە  رایگەیاند، بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی بازرگانیی  (TBI) لەلایەن دادگاوە بە 5 ساڵ بەندکردن سزادراوە.
     
     لە راگەیێندراوێكی دەستەکە كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌  رایگەیاند:"بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی وردەکاریی دۆسیەکەی بۆ دادگا بەرز کردووەتەوە و تێیدا بەڕێوەبەری پێشووتری بانکەکە بە ئەنجامدانی "هەڵەیەکی گەورە و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی" تۆمەتبارکراوە،بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی TBI، بەهۆی ئەنجامدانی "هەڵەیەکی زۆر گەورە"، 40 ملیۆن دۆلار زیانی بەو بانکە گەیاندووە.
     
    بەگوێرەی راگەیێندراوی دەستەکە،به‌رێوه‌به‌رى پێشووى بانكى  (TBI) ئاسانکاری دارایی بەبڕی 40 ملیۆن دۆلار بۆ یەکێک لە بانکەکان پێشکەشکردووە بەبێ ئەوەی ئەو بانکە لەڕووی داراییەوە توانای گەرەنتیکردنی گەڕاندنەوەی پارەکەی هەبووبێت. هەروەها ئەو بانکە مامەڵەی تایبەت بە وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی وەک قەرز تەواو نەکردبوو.
     
    ئاماژەی بەوەداوە" دادگای تاوانەکانی کەرخ تایبەت بە دۆسیەکانی دەستپاکی، لەدوای تەماشاکردنی بەڵگەکان و گوێگرتن لە گوتەکانی نوێنەری یاسایی بانکەکە، گەیشتە ئەو بڕوایەی کە تۆمەتبار تاوانی کردووە و بەگوێرەی ماددەی  341 لە یاسای سزاکانی عێراق، بە غیابی بە 5 ساڵ زیندانی کرا".
     
    بڕیاری دادگا هەروەها فەرمانی دەستگیرکردنی تاوانبار و قەدەخەکردنی گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات و دەستگرتن بەسەر سامانی گوازراوە و نەگوازراوەکانی لەخۆگرتووە، هەروەها ئەو لایەنەی کە زیانی بەرکەوتووە دەتوانێت داوای قەرەبووکردنەوە بکات.