به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نوسراوی ئاماده‌بونی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی هه‌ردو وه‌زیرانی كاره‌با و نه‌وت كرد، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ هۆكاره‌كانی راسته‌قینه‌كانی تێكچونی دۆخی كاره‌با.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" كه‌عبى بانگهێشتنامه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زیرانی كاره‌با و نه‌وت كردوه، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ هۆكاره‌كانی راسته‌قینه‌كانی تێكچونی دۆخی كاره‌با، هه‌روه‌ها باس له‌و چاره‌سه‌ر و ڕێوشوێنه پراكتیكیانه ده‌كرێت كه قه‌ره‌بوی كه‌میی غازی ئێران بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با پێویستن، جگه له‌وه‌ش باس له دابینكردنی سوته‌مه‌نی پێویست له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه ده‌كرێت".
راشیگه‌یاند" داوای ئاماده‌بونی وه‌زیرانی كاره‌با و نه‌وتی كردوه، له‌به‌رده‌م لیژنه‌كانی نه‌وت و وزه و خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه له كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی هاوبه‌شدا،هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كاره‌با نه‌كرێت، متمانه‌یان لێوه‌رده‌گرنه‌وه".