به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك و له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمیدا گه‌یشته كوه‌یت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"حه‌لبوسی به یاوه‌ری حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی یه‌ك رۆژه گه‌یشته كوه‌یت، له‌لایه‌ن مه‌رزوق غانمی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازیان لێكرا".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه"بڕیاره حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح ئه‌میری كوه‌یت و شێخ مه‌شعه‌ل ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح جێ‌نشین، سه‌باح خالید سه‌باح سه‌رۆك وه‌زیران و مه‌رزوق غانم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوه‌یت كۆده‌بێته‌وه".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو"ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی باڵای په‌رله‌مان، بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندی دوقۆڵی و هاوكاری نێوان هه‌ردو وڵاته له‌چه‌ندین بواردا".