یهغدا-اهع
ئیسماعیل حهدیدى ڕاوێژکارى سەرۆک کۆمار،ئهمڕۆ دوشهممه،ڕایگەیاند هیچ فشارێک لەسەر سەرۆک کۆمار نیە بۆ دەرکردنى مەرسومەکانى لەسێدارەدان، دەشڵێت دەکردنى مەرسوم بۆ لەسێدارەدانى 340 سزادراو بەشێکیان بۆ خولەکانى پێشوو دەگەڕێنەوە.
ئیسماعیل حەدیدى ڕاوێژکارى سەرۆک کۆمار لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقى (اهع) ڕایگەیاند:" سەرۆکایەتى کۆمار لەدەرکردنى مەرسوم بۆ لەسێدارەدانى تیرۆریستان دوودڵ نابێت".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد" چەند لیژنەیەکى گەورە هەیە وردبینى لەحوکمەکاندا دەکەن بەپێى مادە دەستورى و یاساییەکان و هەندێک لەبڕیارەکان ڕەوانەى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى دەکرێنەوە بۆ دووبارە پێداچوونەوە".
حەدیدى باسى لەوەش کرد"هیچ فشارێک لەسەر سەرۆک کۆمار نیە بۆ دەرکردنى مەرسومى لەسێدارەدان بەڵام داخوازى لەلایەن هاوڵاتیان و سەرۆک عەشیرەت و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و لایەنى نێودەوڵەتى هەیە ئەوەش بەپێى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراقدا بۆ سوککردنەوەى سزاى لەسێدارەدان".
وتیشى"سەرۆکایەتى کۆمار لەبەدواداچوون و وردبینى بەدۆسییە هاتووەکان لەئەنجومەنى دادوەرییەوە بەردەوامە ئەوەش بەمەبەستى وردبینیکردن و زانینى ئەوانەى کە بەر لێبوردن دەکەون یاخود ئەوانەى کە پێویستیان بەدووبارە پێداچوونەوە هەیە بۆ ئەوەى مەرسومى لەسێدارەدانیان بۆ دەربکرێت و دواتریش ڕەوانەى وەزارەتى داد بکرێت".
لەبارەى دەرکردنى مەرسومى لەسێدارەدان بۆ 340 سزادراو، حەدیدى ڕوونیکردەوە، ژمارەیەک لەو سزایانە لەخولەکانى پێشوودا دەرکراون و ژمارەیەکیشیان لەخولى ئێستاى سەرۆکایەتیدا و ئەوەشى ڕەتکردەوە ژمارەى سێ هەزار سزادراوى لەسێدارەدان هەبوبێت و سزاکەیان پەسەند نەکرابێت.
جەختى لهوهكردهوه، سەرۆکایەتى بەمەبەست دەرکردنى مەرسومەکان دواناخات بەڵکو ئەوە بۆ وردبینیکردن دەگەڕێتەوە و ئەو مەرسومانەش کە بۆ زیاتر لە 340 سزادراو دەرکراون لەدادگاکانى تایبەت بەتاوانەکانى تیرۆرەوە پلەى کۆتایییان وەرگرتووە.