كه‌عبى داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات تواناى پڕچه‌ككردنى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پته‌و تر بكات

ناوخۆ
  • 24-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،داواى له‌حكومه‌ت كرد تواناى پڕچه‌ككردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پته‌وتر بكات.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌عبى به‌پێویستى زانیوه‌ ده‌ست به‌پرۆسه‌یه‌كى پێشوه‌خته‌ى توند ویه‌كلاكه‌ره‌وه‌ وفراوانى ئه‌منى بكرێت بۆ كیۆماڵكردنى سه‌رجه‌م حه‌شارگه‌كانى تیرۆر"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"حه‌شدى شه‌عبى شكستى به‌داعش هێنا له‌سه‌ركه‌وتنێكى مێژوویی به‌پاڵپشتى سه‌رجه‌م پێكهاته‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ئێستاشدا ده‌توانێت پاشماوه‌كانى له‌ناوببات وسه‌رچاو وپه‌ناگه‌كانى بنبڕبكات".
     كه‌عبى وتیشى"هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كان كه‌له‌م دواییه‌ له‌عێراق ڕوویدا چ له‌گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕانى ناوه‌ڕاستى به‌غدا یان هێرشى تیرۆرستى بۆ سه‌ر قاره‌مانانى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ڵاحه‌دین هه‌وڵێكى ترسنۆكانه‌یه‌ به‌ویست وخواست وقاره‌مانێتى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان ده‌شكێندرێت ،به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پێویستى به‌زیادكردنى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌ به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیانه‌وه‌ وپته‌وكردنى تواناى پڕچه‌ككردنیان ،بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌موو بستێكى وڵات كیۆماڵبكه‌ن وشكست به‌هه‌موو پلانه‌ تیرۆرستییه‌كان بهێنن".