ئه‌عره‌جى بۆ تۆله‌ر:عێراق خوازیاره‌ پشتیوانی هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام بێت

  • 24-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بۆ ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌به‌غدا جه‌ختیكرده‌وه‌،عێراق خوازیاره‌ پشتیوانییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام بێت.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌به‌غدا". 
    وتیشى"باڵیۆزى ئه‌مریكا سه‌ره‌خۆشیكرد به‌بۆنه‌ى شه‌هیدانى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕان وشه‌هیدانى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى،كه‌دوێنێ شه‌ممه‌،به‌رپه‌رچى په‌لامارى گروپه‌ تیرۆرستییه‌كانى دایه‌وه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى پشتیوانى عێراق ده‌كات له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى".  
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌عره‌جى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"عێراق خوازیاره‌ پشتیوانییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان له‌باره‌ى تیرۆرستان به‌رده‌وام بێت ،تا به‌ته‌واوه‌تى شانه‌ى تیرۆرستییه‌كانى پاشماوه‌كانى داعش له‌ناوده‌برێن".
    لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى ئه‌مریكا ڕوونیكرده‌وه‌"ناكۆكییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران هێشتا به‌رده‌وامه‌ ،وواشنتۆن هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ده‌دات به‌شێوازى دیبلۆماسى"،ئاماژه‌یشیدا"چاره‌سه‌رى دیبلۆماسى پێویستى به‌ئه‌ركێكى گه‌وره‌ هه‌یه‌".