بەسرە – ا ه ع سەرچاوەیەكی ئەمنی لەپارێزگای بەسرە رایگەیاند یەكێك لە تۆمەتبارەكانی چاندن و تەقاندنەوەی بۆمبی چێندراویان لەبەسرە دەستگیركردوە كە مەبەستیان تیرۆركردنی كەسیایەتی و تەقاندنەوەی شوێنی نیشتەجێبوون و دوكان و بازاڕی هاوڵاتیان بووە. ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوان لە بەسرە توانیویانە كەسێك بە تۆمەتی چاندن و تەقاندنەوەی بۆمب بە مادەی چواری تیرۆر دەستگیربكەن لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو پارێزگایە.