به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى"كى كارد"سزاى چوار زیندانى درا

ناوخۆ
  • 24-01-2021, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    دادگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى سزاى چوار ساڵ زیندانى بۆ به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى كى كارد ده‌ركرد.
    سه‌رچاوه‌یه‌كى دادوه‌رى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"پشت به‌ستن به‌لێكۆڵینه‌وه‌كانى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وتاوانه‌ گرنگه‌كان،دادگاى تاوانه‌كانى دادگاى ناوه‌ندى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى سزاى چوار ساڵ زیندانى ده‌رحه‌ق به‌تاوانبار(به‌ها عه‌بدولحسێن عه‌بدولهادى) به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى كى كارد به‌پێى بنه‌ماكانى بڕگه‌ى 310ى یاساى سزاكان ده‌ركرد".
    وتیشى"10 ملیۆن دینار پێبژاردنیش سه‌پێنراوه‌ به‌هۆى بابه‌تى پێدانى به‌رتیل به‌تاوانبار ئه‌حمه‌د عه‌بدولجه‌لیل سه‌رۆكى پێشووى ده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتمانى".