به‌غدا-اه‌ع
شاندێكى باڵاى ئه‌منى گه‌یشته شوێنى په‌لاماره تیرۆرستییه‌كه‌ى ناوچه‌ى عێس له‌ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"فه‌ریق یه‌كه‌م ڕوكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵلا سوپاسالار وفه‌ریق یه‌كه‌م عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وهادى عامرى ئه‌میندارى گشتى ڕێكخراوى به‌در گه‌یشتنه پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین،وچاوى كه‌وت به‌فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاكه وفه‌رمانده ئه‌منییه‌كانى دیكه".
وتیشى"شانده‌كه شوێنى په‌لاماره تیرۆرستییه‌كه‌ى سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌ى عێسى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاكه به‌سه‌ركرده‌وه".