به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى دژه تیرۆر،له‌ناوبردنى تۆڕێكى تیرۆرستى په‌یوه‌ندیدار بهپاشماوهكانى داعش ڕاگه‌یاند.
ده‌زگاكه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌مڕۆ بۆ سێیه‌مین ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ك ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌رده‌وامه له‌زنجیره ئۆپراسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كانى كهبهرهبهیانى هه‌ینى ده‌ستیپێكرد".
وتیشى"پێكهاته‌كانى ده‌زگاكه توانى تۆڕێكى تیرۆرستى له‌ناوبدات كه‌په‌یوه‌ندى هه‌بوو له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وتیایدا 3 تیرۆرست له‌شارۆچكه‌ى هیت له‌باكوورى شارى ڕومادى ده‌ستگیركران وده‌ستبه‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ى گرنگ ودووربینێك گیرا كه‌بۆ چاودێریكردنى كاروانه سه‌ربازییه‌كان به‌كارده‌هێنران".
هه‌ر به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیكرده‌وه"ژماره‌ى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى له‌سێ ڕۆژى ڕابردوودا ده‌ستگیركران گه‌یشتۆته 10 تیرۆرستى داعش".
لهڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه‌یدا"ده‌زگاكه هێزى خۆى له‌پشتیوانى گه‌لى عێراق وه‌رده‌گرێت بۆ لاى خۆیه‌وه تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه له‌جێ گه‌یاندنى ئه‌ركى سه‌ره‌كییه‌كانى وئه‌و ئه‌ركانه‌ى پێیان ڕاده‌سپێردرێت تا ئه‌و كاته‌ى عێراق ده‌گه‌یه‌نه كه‌نارێكى ئارام وسه‌قامگیر".