كازمى شاندێك بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى خێزانى هه‌ردوو شه‌هید عه‌لى وعومه‌ر ڕه‌وانه‌ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنى پێداویستییه‌كانیان

ئەمنی
  • 24-01-2021, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان شاندێك به‌سه‌رۆكایه‌تى فه‌ریق ڕوكن محه‌مه‌د به‌یاتى سكرتێرى تایبه‌ت ڕه‌وانه‌كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى خانه‌واده‌ى هه‌ردوو شه‌هید عه‌لى وعومه‌ر وجێبه‌جێكردنى پێداویستییه‌كانیان .
    فه‌ریق ڕوكن محه‌مه‌د به‌یاتى سكرتێرى تایبه‌تى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ڕایگه‌یاند به‌شدارى كردووه‌ به‌پرسه‌ى ساده‌ نعیێم له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان وبرینداران كه‌له‌گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ڕانى به‌غدا بوونه‌ قوربانى.
    وتیشى"ژماره‌ى شه‌هید وبرینداران گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌30 شه‌هید و110 بریندار ،ئه‌مانه‌ ته‌نها بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى بژێوى ژیانیان له‌وێ بوون"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"خانه‌واده‌ى شه‌هیدان وبرینداران له‌یاد ناكه‌ین".
    ئه‌وه‌یشى وت فه‌رمانده‌ى گشتى ڕێنماییدا به‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان وبرینداران وسه‌ره‌تاش له‌خانه‌واده‌ى هه‌ردوو شه‌هید عه‌لى وعومه‌ر ده‌ستمانپێكرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زیاتر كاریگه‌ربوون له‌ڕووداوه‌كه‌ وپاشان سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ى شه‌هید وبرینداران به‌سه‌رده‌كه‌ینه‌وه‌.