به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى دووپاتیكرده‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیانه‌وه درێغى لهڕووبهروونهوهى تیرۆر ناكه‌ن.
ڕه‌سول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،شه‌هیدان شانازى عێراقن وناونیشانى قاره‌مانێتین،ڕێگاى به‌هه‌شت چاوه‌ڕوانى ده‌كات به‌ده‌موچاوى خوێناوى خۆیان كهتابلۆى قاره‌مانان نه‌خشه كێش ده‌كات.
وتیشى له‌كاتێكدا هه‌واڵى شه‌هیدێكى تر قاره‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ئه‌ویش فه‌رمانده(حسێن سعێدان گاتع ئه‌بو عه‌لیا حسێناوى)فه‌رمانده‌ى فه‌وجى سێى لیواى22ى حه‌شدى شه‌عبى وهاوڕێكانییه له‌میان ڕاوهدوونانى تیرۆرستانى داعش له‌ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین،له‌هه‌مان كاتدا دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه لهڕووبهرووبونهوهى تیرۆر درێغى ناكات وبه‌رده‌وامیش ده‌بن لهبهئامانجگرتنى حه‌شارگه‌كانى،چونكه هێزه‌كانمان له‌شه‌هیده نه‌مره‌كان هێز وه‌رده‌گرن.
وتیشى"با هه‌موو تیرۆرستان بزانن به‌دڵنیاییه‌وه تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه له‌ڕۆژێكدا كهپهشیمانبوونهوه سوودی بۆیان نابێت